


ڕۆنی بزوێنەری ڕەسەنی تۆیۆتا
هەمیشە باشترین بۆ ئۆتۆمبێلە تۆیۆتاکەت هەڵبژێرە، چونکە بەکارهێنانی ڕۆنی ناڕەسەن دەبێتە هۆی کورتکردنەوەی تەمەنی بزوێنەرەکە و کاریگەری لەسەر کاراییەکەی دەبێت. ڕۆنی بزوێنەری ڕەسەنی تۆیۆتا (TGMO) یەکەم و تاکە ڕۆنی بزوێنەرە کە لەلایەن بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلەوە پێشکەش دەکرێت لەسەر ئاستی جیهان. تایبەت بە بزوێنەر و ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا دیزاین کراوە.
سوودەکانی ڕۆنی بزوێنەری ڕەسەنی تۆیۆتا:
پاشەکەوتی باشتری سووتەمەنی
بەرگەی پلەی گەرمیە بەرز/سەختەکان دەگرێت
مانەوەی لینجی لە پلەی گەرمی بەرزو نزمدا
مانەوەی هێزی ئەسپ و بەرگری بزوێنەر
پاککردنەوەی بزوێنەر لە نیشتە
ژینگە دۆستە چونکە ئۆکساندن جێگیر دەکات
هیچ پێکهاتەیەکی پیس و زیانبەخشی تێدا نیە
گازی زیانبەخش ناهێڵێت
زیانەکانی بەکارهێنانی ڕۆنی بزوێنەری ساختە:
دەبێتە هۆی بەکارهێنانی زیاتری سوتەمەنی بەهۆی باش کارنەکردنی بزوێنەرەکە
پەستان دەخاتە سەر ئۆڕینگەکان و ڕێگا نادات بە تێپەڕبوونی سوتەمەنی بۆ بۆشایی سوتان و دەبێتە هۆی کرداری سوتانی زیانبەخش بۆ بزوێنەرەکە
کۆبونەوەی پاشماوەی سوتەمەنی لە دەرچەی هاتنە ژورەوەی هەوا و تێکشکاندنی
کەمی چەوری لە نێوان پارچە جووڵاوەکان دەبێتە هۆی داخوران و لێکخشاندنی زیاتر
کۆبونەوەی پاشماوەکان لە دەوری پستنەکان دەبێتە هۆی لەکار کەوتنیان
پلەی گەرمی بزوێنەرەکە زیاد دەکات کە دەبێتە هۆی لەکار کەوتنی پارچەکانی بەهۆی خراپی ڕۆنەکەوە